🏛️ سیستەمی فەرمی بەشداری جەماوەری و مێژوونووسی گشتی

بەڵگە، وێنە و بیرەوەرییە کۆنەکانی خۆتان نەمر بکەن

زانستنامەی سەقز بە هاوکاری لێکۆڵەران و هاووڵاتیانی بەڕێز، میراتی مێژوویی، ناوداران، گێڕانەوە زارەکییەکان و دەقە کۆنەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی زانستی تۆمار دەکات. هەموو بەرهەمەکان بە ناوی بەڕێزتانەوە بڵاودەکرێنەوە.

١. دیاریکردنی جۆری بەرهەم

وێنەی مێژوویی، بەڵگەنامە، مێژووی زارەکی یا کەسایەتی

٢. تایبەتمەندی و گێڕانەوە

ساڵی تۆمارکردن، شوێن، گێڕەڕەوە و وردەکارییەکان

٣. بارکردنی پارێزراوی فایل

وێنەی کوالێتی بەرز، بەڵگەی PDF یا دەنگی تۆمارکراوی MP3

٤. پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە

پشکنینی زانستی لە لایەن دەستەی توێژینەوە و تۆمارکردن بە ناوی خۆتان

🛡️ پاراستنی مافی مەعنەوی و ئەخلاقی

📞 سکێنی پسپۆڕانە و بەخشینی ڕاستەوخۆ

ئەگەر بەڵگەنامەی کۆن یان وێنەی مێژووییتان هەیە و ناتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بینێرن، تیمی زانستنامە ئامادەیە بە ئامێری سکێن لە شوێنی خۆتان بێتە خزمەتتان.

🔒 ئەمانەتداریی بەڵگەنامەکان و مافی بەشداربووان

سەرجەم وێنە مێژووییەکان، بەڵگەنامە دەستنووسەکان و بیرەوەرییە دەنگییەکان پاش ڕاستی‌سەلماندنی زانستی لە لایەن دەستەی نووسەران، بە ناوی فەرمیی بەخشەر لە زانستنامەی سەقز گیان بڵاودەکرێنەوە. زانیارییە تاکەکەسی و پەیوەندییەکانتان بە تەواوی پارێزراو دەبن.