زانستنامەی سەقز گیان لەسەر بنەمای شەڕەفی زانستی، پاراستنی کەلەپووری هاوبەش و ڕێزگرتن لە هەموو ناسنامەکان بونیات نراوە. ئێمە بەڵێندەرین کە گێڕەڕەوەیەکی بێلایەن، ئەمانەتداری دەقە دێرینەکان و پارێزەری کەرامەتی بەخشەران بین.
دوورکەوتنەوە لە بیروباوەڕی لایەنگرانە و تۆماری ڕاستگۆیانەی هەموو ڕووداوە مێژووییەکان.
ئاماژەی ورد بە ناوی نێرەر، بەخشەر، نووسەری بەڵگە و گێڕەڕەوەی بیرەوەرییەکان.
لێکۆڵینەوە لە خەتی دەستنووسەکان، بەراوردکردنی مێژووەکان و پشکنین لە لایەن دەستەی پسپۆڕان.
ژمارەی پێوەندی و زانیاری تایبەتی نێرەران بە تەواوی پارێزراوە و بڵاوناکرێتەوە.
زانستنامەی سەقز پڕۆژەیەکی زیندووە. ئەگەر لە هەر بابەتێکدا هەڵەیەکتان بەدی کرد، بە بەڵگەوە ئاگادارمان بکەنەوە تا چاکی بکەین.