⚖️ بەڵێن‌نامە و ڕێکاری ئەخلاقی توێژینەوە

بنەماکانی ئەمانەتداری، پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان و ڕاستی‌بێژیی مێژوویی

زانستنامەی سەقز گیان لەسەر بنەمای شەڕەفی زانستی، پاراستنی کەلەپووری هاوبەش و ڕێزگرتن لە هەموو ناسنامەکان بونیات نراوە. ئێمە بەڵێندەرین کە گێڕەڕەوەیەکی بێ‌لایەن، ئەمانەتداری دەقە دێرینەکان و پارێزەری کەرامەتی بەخشەران بین.

١. بێ‌لایەنی زانستی

دوورکەوتنەوە لە بیروباوەڕی لایەنگرانە و تۆماری ڕاستگۆیانەی هەموو ڕووداوە مێژووییەکان.

٢. ئەمانەتداری لە سەرچاوە

ئاماژەی ورد بە ناوی نێرەر، بەخشەر، نووسەری بەڵگە و گێڕەڕەوەی بیرەوەرییەکان.

٣. پشکنینی زانستی فرەقۆناغ

لێکۆڵینەوە لە خەتی دەستنووسەکان، بەراوردکردنی مێژووەکان و پشکنین لە لایەن دەستەی پسپۆڕان.

٤. پاراستنی نهێنییەکان

ژمارەی پێوەندی و زانیاری تایبەتی نێرەران بە تەواوی پارێزراوە و بڵاوناکرێتەوە.

قۆناغەکانی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان لە دەستەی زانستنامەدا

  1. وەرگرتن و کۆددانان: بەرهەمەکە بە شێوەیەکی پارێزراو لە سیستەمی بەشداریدا تۆمار دەکرێت و بۆ دەستەی لێکۆڵینەوە دەنێردرێت.
  2. پشکنینی زانستی و بەراوردکردن: مێژووی وێنە یان بەڵگەنامەکە لەگەڵ سەرچاوە فەرمییەکان بەراورد دەکرێت.
  3. خوێندنەوەی دەستنووسەکان: دەقی کۆن لە لایەن پسپۆڕانی دەستنووسناسی دەخوێندرێتەوە و دەنوسرێتەوە.
  4. بڵاوکردنەوە بە ناوی بەخشەرەوە: بەرهەمەکە لە بەشی تایبەتی خۆیدا بە ناوی پیرۆزی بەخشەرەوە بڵاودەکرێتەوە.

🔍 پێداچوونەوەی بەردەوام و پێشوازی لە ڕەخنەی زانستی

زانستنامەی سەقز پڕۆژەیەکی زیندووە. ئەگەر لە هەر بابەتێکدا هەڵەیەکتان بەدی کرد، بە بەڵگەوە ئاگادارمان بکەنەوە تا چاکی بکەین.