ئەشکەوتی مێژوویی کەرەفتوو یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین و شکۆدارترین شاکارە دەستکردە بەردینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لە سەر تاشەبەردێکی کەڵەگەت لە ٦٨ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی سەقز هەڵکەوتووە. ئەم ئەشکەوتە بەردینە لە سەردەمە دێرینەکان پەرستگە و دژێکی پڕ لە ئاسایش بووە.

نژیاروانی ٤ نهۆمی بەردین و کەتێبەی یۆنانی هێراکلس
لە ناو ئەشکەوتەکەدا ژوور، هۆڵ و داڵانی زۆر لە چوار نهۆمدا لە بەرد تاشراون. لە سەر دەرگای ژوورێکی نهۆمی سێهەمدا، کەتێبەیەکی ناوداری یۆنانی دێرین بەم ناوەڕۆکە دەبینرێت: «ئەمە ماڵی هێراکلسی قارەمانە؛ هەر کەس پێی تێبنێت لە پەنا و ئاسایشدایە؛ با ناپاکی و بەدی ڕێگەی پێ نەکەوێت.»
