سەقز؛ لانکەی قەڵای سەربەرزی زێویە، گوزەرگای شارستانیەتە دێرینەکانی مانایی و مادی، و مەڵبەندی پەروەردەی سەدان کەسایەتی زانستی، ئەدەبی و هونەرییە. زانستنامەی پسپۆڕانەی سەقز گیان، هەنگاوێکی نوێیە بۆ کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی ئەم میراتە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
لە تێپەڕبوونی کاتدا، هەزاران دەستنووس، وێنەی مێژوویی بنەماڵەیی و بیرەوەری بەنرخی کەسانی بەتەمەن لە مەترسی لەناوچوون دان. ئامانجمان پاراستنی ئەم گەنجینە مێژووییەیە بە شێوەیەکی زانستی و بەردەستکردنی بۆ هەموو لێکۆڵەران.
ئەرشیڤی دیجیتاڵی وێنە کۆنەکان و یادگارییەکانی سەقز
ژیاننامەی شاعیران، نووسەران، هونەرمەندان و ناودارانی سەقز
شوێنەوارناسی قەڵای زێویە، مزگەوتی دوومیحراب و بازاڕی کۆن
خوێندنەوە و پاراستنی قەواڵە، دەستنووس و بەڵگەنامە فەرمییەکان
تۆماری بیرەوەری پیرەپیاوان و پیرێژنان، دەنگ و گێڕانەوە زارەکییەکان
مێژووی ڕووداوە گرنگەکان و گۆڕانکارییە سەردەمییەکان
مێژووی قوتابخانە کۆنەکان، شارەوانی و کۆمەڵە مەدەنییەکان
ناساندنی زیاتر لە ٢٧٠ گوندی سەقز بە شوێنەوار و سروشتەوە
توێژینەوەی زانستی و وتاری لێکۆڵەران لەسەر مێژووی سەقز
زانستنامەی سەقز بە هاوکاری جەماوەر و لێکۆڵەران گەشە دەکات. دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمی بەشدارییەوە بەڵگەنامە و وێنە مێژوویەکانتان بنێرن.